ئەو دانیشتنە بە بەشداریی مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، خاتوو حومەیڕا حەمیدی، بەرپرسی جێگریی ئافرەتان و بەرپرسانی ئافرەتان لە پارێزگاکان بەڕێوە چوو.
لە سەرەتای دانیشتنەکە، مامۆستا پیرانی بە بەڵگە لەسەر ئایەتی ۱۰۵ی سووڕەتی تۆبە، وتەکانی بە جەخت لەسەر ئەرکی ئیسلامی و ئینسانیی جەماعەت دەست پێ کرد و وتی: «جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ئەرکی خۆی لە خزمەتگوزاریی کولتووری و کۆمەڵایەتیدا ناساندووە، جێی خۆیەتی کە ئەندامان بە تێگەیشتنێکی ورد لە ئەرک و بەرپرسیاریەتی کۆمەڵگە، دۆخی زاڵ و پێویستییەکانی سەردەم، بۆ بەدیهاتنی ئەو ئامانجە هەوڵ بدەن.»
بەڕێزیان وتی: «دۆخی نوێ، ئەرکی نوێی دەوێ و پێویستە لە بە ساکاردانانی بابەتەکە و بەکاربردنی شێوازی کۆن هەمبەر دۆزییە ئاڵۆزەکانی سەردەم خۆمان بپارێزین و بە روانگەیەکی نوێ، وشیارانە و بەرپرسانە وەڵامی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا بدەینەوە.»
لە درێژەی دانیشتنەکە خاتوو حومەیڕا حەمید، بەرپرسی بەشی ئافرەتانی جەماعەت لە وتارێکدا سەبارەت بە پێگەی ئافرەتان لە بەڕێوبردنی قەیران وتی: «ئەزموونە مێژوویی و سەرەکییەکان نیشانیان داوە کە ئافرەتان، بە تایبەتمەندییەکانی وەک هەستی هاودڵی، خۆڕاگری، لێهاتوویی لە چارەسەری بابەتەکان و پابەندی بە بنەماڵە و کۆمەڵگا، ڕۆڵێکی بەرچاویان لە تێپەڕاندنی قەیرانەکاندا هەبووە. لە خاتوونانی سەرەتای ئیسلام وەک حەزرەتی خەدیجە(خوا لێی ڕازی بێ) تاکوو کەسایەتییە زانستی و کۆمەڵایەتییەکانی سەردەم، وەک ماری کووری، هەموویان نموونانێکن لە کاریگەریی ئافرەتان لە گۆڕانکارییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان.»
لەو دانیشتنەدا، ڕاپۆڕتانێک لە چالاکییەکانی پارێزگایی بەشی ئافرەتان پێشکەش کرا و بەرپرسانی پارێزگاییش بۆچوون، ئەزموون و کێشەکانی بەردەمیان خستە ڕوو.
بەشی کۆتایی دانیشتنەکە تەرخان کرا بە ڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە ڕێکارەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداریی ئافرەتان لە پارێزگاکان و پتەوکردنی هاواهەنگی و یەکیەتی لە ناوخۆی جەماعەتدا.